🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حەلبووسی و ساری تاووتوێی گرنگترین ئەو تەحەددییە داراییانە دەکەن کە وڵات پێیاندا تێپەڕ دەبێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/24 01:23

بەغداد – INA

سەرۆکی پارتی تەقەددوم، سەرۆک محەمەد حەلبووسی و وەزیری دارایی فالح ساری، گرنگترین ئەو تەحەددییە داراییانەیان تاووتوێ کرد کە وڵات پێیاندا تێپەڕ دەبێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی تەقەددوم لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکی پارتی تەقەددوم، محەمەد حەلبووسی، پێشوازی لە وەزیری دارایی فالح ساری کرد. لە سەرەتای دیدارەکەدا، حەلبووسی بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران وەک وەزیری دارایی، پیرۆزبایی لە فالح ساری کرد و ستایشی شارەزایی و ئەدای کارکردنی کرد لە ماوەی کارکردنیدا لە لیژنەی دارایی پەرلەمان."

ئەوەش هاتووە: "لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر لەپێشینەکانی کارەکانی وەزارەتی دارایی و پلانە جێبەجێکارییەکانی بۆ قۆناغی داهاتوو، لەگەڵ تاووتوێکردنی گرنگترین ئەو تەحەددییە داراییانەی کە وڵات پێیاندا تێپەڕ دەبێت، هاوکات ڕێگاکانی بەهێزکردنی ئەدای دارایی و کارگێڕی لە کارەکانی وەزارەتەکەدا باسیان لێوەکرا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)