بەغدا – INA

هێزەکانی سنوور، ڕایانگەیاند کە هەوڵێکی هێنانی چەکیان لە ناو بارهەڵگرێکدا کە لە سوریاوە دەهات پووچەڵ کردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەییەکەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "مەفرەزەکانی بنکەی پلیسی گومرکی قائیم، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گومرکی ناوچەی دووەم لە فەرماندەیی هێزەکانی سنوور، توانینیان هەوڵێکی قاچاغکردنی تفەنگی کڵاشینکۆف ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن کە بە ووردی لە ناو تانکی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (قەلاب)دا شاردرابوونەوە کە لە لایەنی سورییەوە بەرەو عێراق دەهات."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە "پڕۆسەی دەستبەسەرداگرتنەکە دوای پشکنینی وردی ئۆتۆمبێلەکە هات، کە تێیدا شۆفێرەکەی دەستگیرکرا و دەست بەسەر چەکەکاندا گیرا"، هەروەها ڕوونیشی کردووەتەوە کە "ڕێکارە یاساییە پێویست بەرمبەر شۆفێرەکە گێڕدراونەتە بەر."