بەغدا – INA

دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیارێکی دەرکرد بە نا دەستووریبوونی دەقێک لە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٦ی هەموارکراو، بەهۆی پێچەوانەبوونی لەگەڵ بڕگەکانی دەستووری کۆماری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥.

دادگای باڵای فیدراڵی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ کە "دادگاکە لە ڕێکەوتی ٢٧\٧\٢٠٢٦ کۆبوونەوەیەکی بەست بە سەرۆکایەتیی دادوەر، منذر إبراهيم حسين، و بە ئامادەبوونی سەرجەم دادوەرانی ئەندام، و تێیدا سەیری داوای ژمارە (١٥٦ / فیدراڵی / ٢٠٢٦)ی کرد کە لەلایەن سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدان / سەرەڕای پۆستەکەی، لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران / سەرەڕای پۆستەکەی تۆمار کرابوو".

له‌ ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە "داواکار داوای بڕیاردانی کردبوو بە نا دەستووریبوونی بەشی دووەم لە بڕگەی (دووەم) لە ماددەی (٣) لە یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٤ (یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٦) کە دەقی وتبووی: (لە بڕگەیە کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی زیانلێکەوتووی بەهۆی ئۆپەراسیۆنە جەنگییەکان، هەڵە سەربازییەکان و ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی بەربەستکراو بە یاسای ژمارە (٢٠)ی ساڵی ٢٠٠٩ی هەموارکراو بەدەر دەکرێن)".

ئاماژەشی بەوە کرد کە "دادگاکە، دوای وردبینی و ڕاوێژکاری، بڕیاری خۆی دەرکرد بە نا دەستووریبوونی دەقە سکاڵالەسەرکراوەکە، بەهۆی سەلماندنی سەرپێچیکردنی ماددەەکانی (٤٧ و ٨٠) لە دەستوور، دەستپێک لە ڕێکەوتی چوونە بواری جێبەجێکردنی یاسادانانەکە و بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی لە ژمارە (٤٧٩٦) لە ٧\١٠\٢٠٢٤، و بڕیارەکە بە کۆدەنگی، بە بڕیارێکی کۆتایی و پابەندکەر بە ئاشکرا خوێنرایەوە".