بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکان، بڵاویانکردەوە کە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەگەڵ یانەی لای پزیگی ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی یاریزانی کۆتدیڤواری یان دیۆماندی.

ڕۆژنامەنووس (بێن جەیکۆبس) ئاشکرایکرد : کە ڕیال مەدرید گربەستەکەی یەکلاکردووەتەوە،و (دیۆماندی ) گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز واژۆ دەکات کە لە ساڵی 2031 کۆتایی دێت.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بە بڕی پارەی گربەستەکە نەکردووە، بەڵام پێشتر یانەی لای پزیگ پێشکەشکردنێکی 100 ملیۆن یۆرۆیی لە یانە ئیسپانییەکە ڕەتکردبووەوە.

جێی باسە گربەستی گواستنەوەی (دیۆماندی) مشتومڕی لەنێو هاندەراندا دروستکردبوو، بە شێوەیەک یاریزانەکە وەڵامی هاندەرێکی دایەوە کە ڕەخنەی لە نرخی گربەستەکە گرتز بەهۆی ئەوەی تەمەنی تەنها 19 ساڵە.