بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ڕێنماییدا بۆ ئامادەکردنی رێگایەکی پێشکەوتوو بەمەبەستی پێشخستنی کەرتی نەوت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوسیەتی، تیایدا هاتووە :عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنەکە،سەرۆکایەتی چوارەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ساڵی 2026ی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وزە کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : ئەنجومەنەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی لەسەر لێکۆڵینەوە داراییەکانی تایبەت بە داتای هەردوو کەرتی پاڵاوتن و دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کرد ، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئابووری لە وەزارەتی نەوت ئامادە کرابوو، و ئەو ئاماژە و هەڵسەنگاندنانەی کە تێیدابوون و دەبنەهۆی بەهێزکردنی توانای بەڕێوەبردنی کەرتەکە و بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنی.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی دا بە ئامادەکردنی راپۆتێکی پێشکەوتوو بۆ پێشخستنی کەرتی نەوت، کە پشتی بە باشترین ڕێکارە مۆدێرنەکان ببەستێت، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی پرۆسەکانی بەرهەمهێنان،و پاڵاوتن و دابەشکردن و زۆرکردنی داهاتەکان، و بەرزکردنەوەی توانای وەبەرهێنانی سامانەکان، بە جۆرێک کە لەگەڵ بەرنامەکانی حکومەت لە پەرەپێدانی کەرتی وزە و بەهێزکردنی ڕۆڵی لە پشتگیریکردنی ئابووریی نیشتمانیدا بگونجێت.