بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە ڕەوتی کارکردنی ئەنجومەنەکەوە هەیە ،سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.

ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ یەکشەممە،بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە ڕەوتی کارکردنی ئەنجومەنی نوێنەران، و لە سەرووی هەمووشیانەوە تاوتوێکردنی چەند پڕۆژە یاسایەکی گرنگ کە لە ماوەی داهاتوودا دەخرێنە خشتەی کاری دانیشتنەکانییەوە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا .

راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستە ڕوو : کە کۆبوونەوەکە ڕێگاکانی بەهێزکردنی ڕۆڵی چاودێریی ئەنجومەنەکەی تاوتوێ کرد، بە شێوەیەک کە بەشداری بکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی یاسادانان و چاودێریدا.