بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، بڕیاریدا دەوامی فەرمی لە سێشەممەی داهاتووەوە ڕابگرێت.
ڕاگەیاندنی پارێزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، بە سەرۆکایەتیی حوسێن عیساوی ، سەرۆکی ئەنجوومەن، لە دانیشتنە نائاساییەکەیدا بڕیاریدا دەوامی فەرمی لە پارێزگاکەدا لە ڕۆژی سێشەممە 28ی تەممووزی 2026ـەوە تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە 2ی ئابی 2026 ڕابگرێت، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەردانیکەرانی چلە.
ئەنجوومەنەکە ئەوەشی خستەڕوو کە "ڕۆژانی دووشەممە 3ی ئاب و سێشەممە 4ی ئابی 2026 بە پشووی فەرمی فیدراڵی هەژمار دەکرێن.

