بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە،وەزارەتی وەرزش و لاوان جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی لاوان و وەرزش لە نێوان عێراق و وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو کردەوە، و ڕایگەیاند کە کار لەسەر جێبەجێکردنی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن و بەرنامە هاوبەشەکان دەکرێت،ئەمەش لە میانی کۆبوونەوەی لێژنەی فەرمانی دیوانی بۆ جێبەجێکردنی پلانی کاری هاوبەش هات که لە باڵاخانەی، وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەچوو.
لەو بارەیەوە،حوسام حەسەن،بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و هاوکاریی نێودەوڵەتی، لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بە سەرکەوتنی دیپلۆماسیی لە جامی کەنداوی 25 و پڕکردنەوەی کەلێنەکانی ڕابردوو کرد، هاوکات باسی لە سازکردنی خولی ڕاهێنانی هاوبەش لە بوارەکانی پەروەردەی جەستەیی و ڕاگەیاندنی وەرزشی لەگەڵ لایەنی سعودیدا کرد.
لە لایەکی ترەوە، سەفیە سەهێل، باڵیۆزی عێراق لە ریاض، لە ڕێگەی کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆییەوە جەختی لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکان لەگەڵ لێژنەی ڕێکخستنی جامی کەنداوی 27 کردەوە و داوای هەماهەنگیی زیاتری لەگەڵ وەزارەتی وەرزش و یەکێتیی تۆپی پێ کرد بۆ سەرخستنی بەشداریی عێراق لەو خولەی کە بڕیارە مانگی ئەیلوولی داهاتوو لە شاری ریاض بەڕێوەبچێت.



