بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە ،خالید شواني، وەزیری داد،کردنەوەی کۆمەڵگای فەرمانگە دادوەرییەکانی لە قەزای خانقینی سەر بە پارێزگای ديالى کردەوە و ئاماژەی بە پەیڕەوکردنی سیستمێکی نوێ بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی شەفافیەت کرد.
خالید شوانی،وەزیری داد ، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوە دا : کە پڕۆژەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەت دێت بۆ فراوانکردنەوەی خزمەتگوزارییە دادوەرییەکان و دابینکردنی ژێرخانی پێویست بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە شێوازێکی ئاسانتر بۆ هاووڵاتییان.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە که سیستمی حجزکردنی ئەلیکترۆنی پەیڕەو دەکرێت،لەگەڵ ئەوەی دیزاینی ناوخۆی بیناکە بە جۆرێک دابڕێژراوە کە سەرجەم ژوورەکان بە شێوی شووشەیی جیاکراونەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکاری یاسایی، و گەندەڵی و هەموو جۆرە هەڵسوکەوتێکی نیازمەندانەی نائاسایی.
هەروەک باسی لەوەش کرد کە پلان هەیە کۆمەڵگای دادوەری لە سەرجەم قەزا و ناحیەکاندا بونیاد بنرێت و لە ئێستاشدا چەندین پڕۆژەی هاوشێوە لە شارەکانی وەک بەعقوبه و خان بەنی سەعد لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
لای خۆیەوە، عدنان شەمري، پارێزگاری ديالى،بۆ (INA) جەختی کردەوە که ئەم پڕۆژە نوێیە پێکهاتووە لە پێنج نهۆم و بە نوێترین تەکنەلۆجیا و ئامێر مۆزەی کراوە، و بەرهەمی هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی نێوان حکومەتی خۆجێیی و وەزارەتی دادە.
هەر لەسەر هەمان پرس ،ئەندازیار جعفر محمد، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە، بۆ (INA) ڕوونکردەوە که ڕووبەری گشتی زەوییەکە 1350 مەتر چوارگۆشەیە و ڕووبەری بیناسازییەکەی 900 مەتر چوارگۆشەیە، و مۆڵگەکە هەریەکە لە فەرمانگەکانی تۆماری خانووبەرە، و نووسینگەی دادوەر و بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن لەخۆدەگرێت کە پێشتر لە باڵاخانەی کرێدا خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکرد.
هاوکات، عقيل أحمد، سەرۆکی ئەندازیارانی پێشکەوتوو ، بۆ (INA) ئاماژەی بەوە دا که باڵاخانەکە بە تەواوی مەرجەکانی سەلامەتی و بەرگری شارستانی لەوانە سیستمی ئاگادارکردنەوەی ئاگر و سیستمی ئاو و مۆلیدەی کارەبایی بە توانای یەک مێگاوات و کامێرای چاودێری مۆدێرن دابینکراوە.

