بەغدا - INA

حسێن خەرسان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ڕایگەیاند کە پێش دەستپێکردنی وەرزی داهاتوو، یاریگای سەرەکی و جێگرەوەی سەرجەم یانەکان پەسەند دەکرێن، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە کێشەی گۆڕینی یاریگاکان لە کاتی بەڕێوەچوونی خولەکەدا و جێگیرکردنی خشتەی یارییەکان.

خەرسان ئاماژەی بەوەشدا کە هەر یانەیەک یاریگایەکی جێگرەوەی پەسەندکراوی دەبێت بۆ حاڵەتی ئامادەنەبوونی یاریگا سەرەکییەکەی تاوەکو ڕەوتی یارییەکان بەباشی بەڕێوەبچێت.

هەروەک ڕوونیکردەوە کە ئەو یانانەی داواکارییان بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی ئاسیایی پێشکەش کردووە و یاریگاکانیان مەرجەکانی تێدایە بریتین لە: زەورا،و شورتە،و قووە جەوییە،و کەرمە،و هەولێر،و زاخۆ، و دهۆک،و کارەبا.