بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،حەیدەر عەبوودی،وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند کە،عەلی فالح زێدی،سەرۆکوەزیران،ئەمڕۆ لە کۆشکی حکومی لە بەغدا، پێشوازی لە نەواف سەلام،سەرۆکوەزیرانی لبنان و شاندێکی وەزاری دەکات.

عەبوودی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند کە هەردوو سەرۆک کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجام دەدەن و دوای ئەویش کۆبوونەوەیەکی فراوان بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە دۆسیەکانی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵاتی برا بەڕێوەدەچێت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان،و فراوانکردنی کەناڵەکانی هاوکاری لە بوارەکانی گەشەپێدان، و هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کە جێگەی گرنگیپێدانی هاوبەشن.