بەسرە - INA
جێگری یەكەمی سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆی كوێت، شێخ فەهد یوسف سعود سەباح، كردنەوەی دەروازەی سنووری عەبدەلی بەڕووی سەرنشینان و بازرگانیدا لە ماوەی 48 كاتژمێردا ڕاگەیاند.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە، بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)سەباح ڕایگەیاند : پەیوەندی نێوان عێراق و كوێت بەهێزە و ناتوانرێت كاریگەری لەسەر دروستبكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، دەروازەی سنووری عەبدەلی لەماوەی 48 كاتژمێردا كراوە دەبێت بۆ پێشوازیكردن لە عێراقییەكان و ڕێگەدان بە هاوڵاتیانی كوێت بۆ چوونە ناو عێراق، ئەمە جگە لەوەی بەردەوامی ڕەوتی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقیش ئامادەبوو و لای خۆیەوە ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە، لە لێدوانێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاندووە : عێراق پێشوازی لە سەردانی جێگری یەكەمی سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆی كوێت و شاندی یاوەری دەكات لەڕێگەی دەروازەی سنووری سەفوانەوە، ئاماژەی بەوەشدا، ئەم سەردانە دووپاتی دەكاتەوە كە عێراق وڵاتێكی خۆشەویستی و ئاشتییە بەرامبەر بە براكانی لە وڵاتانی كەنداو بەتایبەت كوێت و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر برایەتی و بەرژەوەندی هاوبەش بنیات نراوە.
عیدانی جەختی : لە پابەندبوونی حكومەتی عێراق و كوێت بە هەوڵە هاوبەشەكان بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری ناوچەكە و چارەسەركردنی ئاستەنگە ئەمنییەكان و ململانێكان لە ناوچەكەدا كردەوە.
جەختیشی لەوە كردەوە : كە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوام لە نێوان هەردوولادا هەیە بۆ تێپەڕاندنی هەر ئاستەنگێك یان هەڵەیەكی تاكەكەسی كە لەوانەیە ڕووبدات، هەروەها بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو گەلی برا.
