بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، دووپاتی كردەوە كە پەرلەمان بەردەوامە لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییەكانی یاسادانان و چاودێریكردنی لەڕێگەی پێداچوونەوە و پەرەپێدانی یاسا پەیوەندیدارەكان، بەهێزكردنی گەرەنتییە یاساییەكان كە پارێزگاری لە ژنان و خێزانەكان دەكەن، هەروەها چاودێریكردنی جێبەجێكردنی یاسا و سیاسەتەكانی حكومەت بەپێی دەستوور و بە شێوەیەك كە بەها و پرەنسیپەكانی كۆمەڵگەی عێراقی بپارێزێت، لە كۆنفرانسی ڕۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، حەلبوسی ڕایگەیاند : بەرپرسیارێتی پەرلەمان ناچاری دەكات یاسایەك دابنێت كە پارێزگاری لە ژنان بكات و مافەكانیان پێ ببەخشێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە پاراستنی ژنان پرسێكی نیشتمانییە و پەیوەستە بە داهاتووی نەوەكانەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، ژنانی عێراق لە قۆناغە جیاجیاكانی بنیاتنانی نەتەوەدا بوونی خۆیان سەلماندووە و لە ساڵانی شەڕ و تیرۆر و ئاوارەبووندا بارگرانییەكی قورسیان لە ئەستۆ گرتووە، لە هەمان كاتدا بەردەوامن لە ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی خێزان و یەكگرتوویی كۆمەڵگا.
