بەغدا - INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی مۆسیقاژەنی گەورە فارووق هیلال کرد و جەختی کردەوە کە خوالێخۆشبوو پەنجەمۆرێکی چەسپاوی لە مێژووی گۆرانیی عێراقیدا جێهێشتووە.

سەرۆک کۆمار لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X)، کە ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی (واع) به‌دوای خۆیدا بڵاویكرده‌وه‌، ڕایگەیاند: "بەداخێکی په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هەواڵی کۆچی دوایی مۆسیقاژەنی گەورە فارووق هیلالمان پێگەیشت، کە پەنجەمۆرێکی چەسپاوی لە مێژووی گۆرانیی عێراقیدا جێهێشت و لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا بەشداریی کرد لە دەوڵەمەندکردنی دیمەنی هونەری بە بەرهەمانێک کە لە ویژدانی عێراقییەکاندا بە زیندوویی دەمێننەوە".

له‌ پۆسته‌كه‌یدا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "پڕبەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی، کۆمەڵگەی ڕۆشنبیری و هونەری، و تەواوی هاوڕێیه‌كانی دەکەم، لە خودای مەزن داواکارم بە بەزەیی گه‌وره‌ی خۆی شادی بکات و سەبوری و ئارامی بە کەسووکاری ببەخشێت".