هەمەڕەنگ – INA

بەکارهێنانی دەرمانەکانی دابەزاندنی کێش لە جۆری GLP-1، وەک "ویگۆڤی" و "مۆنجارۆ"، ڕوو لە زیادبوون دەکات بەهۆی توانایان لە کەمکردنەوەی ئارەزووی خۆراک و یارمەتیدان لە دابەزاندنی کێشدا.

بەڵام پسپۆڕانی تەندروستی ئاگاداری دەدەن لەوەی کە کەمکردنەوەی بڕی خۆراک هەمیشە بە مانای بەدەستهێنانی خۆراکی باشتر نایەت، چونکە کەمیی پرۆتین و توخمی خۆراکییە سەرەکییەکان دەکرێت ببێتە هۆی لەدەستدانی بارستەی ماسولکەیی لەگەڵ چەوریدا.

سۆبیا قاسم، سەرۆکی دەرمانسازان لە کۆمپانیای Curely دەڵێت: پاراستنی ماسولکەکان لە کاتی گەشتی دابەزاندنی کێشدا کەمتر نییە لە گرنگیی لەدەستدانی چەوری، و ڕوونی دەکاتەوە کە پشتبەستن بە دەرمان بە تەنیا بێ گرنگیدان بە کوالێتیی خۆراک دەکرێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی و توانای جەستەیی لە مەودای دووردا هەبێت.

وتیشی کە ئامانجەکە نابیێت تەنها کەمبوونەوەی ژمارەی سەر تەرازوو بێت، بەڵکو دەبێت لەدەستدانی چەوری لەگەڵ پاراستنی ماسولکەکان لەخۆبگرێت، و ئاماژەی بەوە دا کە دەرمانەکانی GLP-1 یارمەتی کەمکردنەوەی ئارەزووی خۆراک دەدەن بەڵام شوێنی پێویستیی سیستەمێکی خۆراکیی هاوسەنگ ناگرنەوە.

ڕێنمایی دەدرێت بە هەڵبژاردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە توخمی خۆراکی و دەکرێت بە بڕی بچووک بخورێن، بەتایبەتی سەرچاوەکانی پرۆتین، کالسێۆم، ڕیشاڵ و چەورییە تەندروستەکان، کە دیارترینیان بریتیین لە:

· پاقله‌ی ئیدامامێ: سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین، ڕیشاڵ، مەگنیسیۆم و ئاسنە.

· سەردین: دەوڵەمەندە بە پرۆتین، کالسێۆم، ڤیتامین (D) و ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا-٣.

· ماستی سکیر (ماستی ئایسلەندی): بڕێکی بەرزی پرۆتین لەگەڵ ڕێژەیەکی کەمتر لە شەکر دابین دەکات.

· تۆوی کولەکە و چیا: پرۆتین، کانزاکان و چەورییە تەندروستەکانی تێدایە.

· تۆفۆ و پاقلەمەنییەکان: پرۆتینی ڕووەکی و ڕیشاڵ دابین دەکەن.

· مەعکەرۆنیی نیسک: جێگرەوەیەکی بەرزترە لە پرۆتین و ڕیشاڵ بە بەراورد بە مەعکەرۆنیی ئاسایی.

هەروەها پێشنیاری گۆڕینی هەندێک خۆراکی ڕۆژانە دەکات بە هەڵبژاردەی بەسوودتر، وەک:

· گۆڕینی مەعکەرۆنیی سپی بە مەعکەرۆنیی نیسک بۆ زیادکردنی پرۆتین و ڕیشاڵ.

· گۆڕینی ماستی شیرینکراو بە ماستی سکیر لەگەڵ میوەدا بۆ کەمکردنەوەی شەکر و زیادکردنی پرۆتین.

· گۆڕینی برنجی سپی بە کینوا بۆ بەدەستهێنانی پرۆتین، مەگنیسیۆم و ڕیشاڵی زیاتر.

· گۆڕینی ژەمە خێرا سووکە کەم بەها خۆراکییەکان بە فۆلی سۆیای سەوز یان چەرەسات.

قاسم جەخت دەکاتەوە کە پاراستنی بارستەی ماسولکەیی تەنها بەند نییە بە خۆراکەوە، بەڵکو پێویستی بە ئەنجامدانی ڕاهێنانی بەرگریش هەیە، وەک بەرزکردنەوەی قورسایی یان ڕاهێنانەکانی کێشی جەستە، بۆ پشتگیریی هێزی ماسولکەکان و باشترکردنی تەندروستیی گشتی.

جەختیشی کردەوە کە دەرمانەکانی دابەزاندنی کێش دەبێت وەک بەشێک لە شێوازی ژیانی تەواوکاری سەیر بپۆشرێت کە خۆراکی تەندروست و چالاکیی جەستەیی کۆدەکاتەوە، لەگەڵ گرنگیی بەدواداچوونی نەخۆشەکان لەگەڵ پسپۆڕانی خۆراک لە ماوەی چارەسەردا بۆ دڵنیابوونەوە لە دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکانیان.

سەرچاوە: ئاژانسەکان