وەرزش – INA
یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) داتا فەرمییەکانی تایبەت بە خێراترین یاریزانانی جامی جیهانیی ٢٠٢٦ی ئاشکرا کرد، تاوەکو کۆتایی بە دەنگۆ و قسەکۆکانی تایبەت بە خاوەن بەرزترین خێرایییەکان لە پاڵەوانێتییەکەدا بهێنێت.
سەرەڕای ئەوەی گەلێک لە هەڵبژاردە گەورەکان خاوەنی ئەستێرەی ناسراون بە خێرایییەکەیان، بەڵام لیستی کۆتایی هەمیشە وەک پێشبینییەکانی جەماوەر دەرنەکەوت؛ هەندێک ناوی دیار لە لیستەکەدا غائیب بوون لە کاتێکدا یاریزانانێک دەرکەوتن کە بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە لە بازنەی بەربژێرەکاندا نەبوون.
لیستی خێراترین ١٠ یاریزان لە جامی جیهانیی ٢٠٢٦دا بەم شێوەیەی خوارەوە هاتوو:
١- نیلسۆن سێمێدۆ: بەرگریکاری لای ڕاستی پورتوگالی تۆماری بەرزترین خێرایی کرد کە گەیشتە ٣٥.٩٠ کم/کاتژمێر، تاوەکو لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا ببێتە بەتەمەنترین یاریزان لە لیستی خێراترین ٢٠ یاریزانی پاڵەوانێتییەکەدا.
٢- تیۆ هێرناندێز: بەرگریکاری لای چەپی فەرەنسی گەیشتە خێرایی ٣٦.١٧ کم/کاتژمێر.
٣- دجێد سپێنس: یاریزانی توتنهام خێرایی ٣٦.٢٢ کم/کاتژمێر تۆمار کرد، تاوەکو ببێتە خێراترین یاریزانی ئینگلیز لە جامی جیهانیی ٢٠٢٦دا.
٤- برادلی بارکۆلا: باڵی هێرشبەری پاریس سان جێرمان لە پلەی حەوتەمدا هات دوای ئەوەی بەرزترین خێرایی تۆمار کرد کە گەیشتە ٣٦.٣٢ کم/کاتژمێر.
٥- عەبدولقادر خۆسانۆڤ: یاریزانی مانچستەر سیتی بە خێرایی ٣٦.٤٦ کم/کاتژمێر پلەی شەشەمی داگیرکرد و تاقە یاریزانی ناو لیستەکە بوو کە هەڵبژاردەکەی نەگەیشتە قۆناغەکانی یەکلاکردنەوە (دەربازبوون).
٦- ئێرلینگ هۆلاند: هێرشبەری مانچستەر سیتی لە پلەی پێنجەمدا جێگیر بوو دوای ئەوەی خێرایی ٣٦.٥٢ کم/کاتژمێر تۆمار کرد.
٧- جۆردان بۆس: یاریزانە ئوسترالییەکە بەردەوام بوو لە درەوشانەوەی جەستەیی دوای ئەوەی خێرایییەکەی گەیشتە ٣٦.٦٧ کم/کاتژمێر، تاوەکو پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خێراترینەکان بگرێت.
٨- میکی ڤان دی ڤێن: بەرگریکاری توتنهام توانا ناوازەکانی خۆی پشتڕاستکردەوە دوای ئەوەی بە خێرایی ٣٦.٧٧ کم/کاتژمێر بووە خێراترین بەرگریکار لە پاڵەوانێتییەکەدا.
٩- ئەنتۆنی ئیلانگا: باڵی هێرشبەری سوید لە لوتکەی ڕیزبەندییەکەوە نزیک بووەوە دوای ئەوەی خێرایی ٣٧.١٦ کم/کاتژمێر تۆمار کرد، بە جیاوازییەکی کەم لە دواوەی خاوەن پلەی یەکەم.
١٠- کیلیان ئێمباپێ: ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بوو لە نووسینەوەی مێژوو دوای ئەوەی لە لوتکەی لیستی خێراترین یاریزانانی جامی جیهانیی ٢٠٢٦دا هات، تاوەکو دووبارە جەخت بکاتەوە کە یەکێکە لە خێراترین یاریزانەکان لە مێژووی تۆپی پێدا.
سەرچاوە: ئاژانسەکان

