بەغدا - INA

وەزیری پەروەردە، عەبدولکەریم عەبتان جبوری، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجامەکانی ئەزموونە گشتییەکانی کۆتایی قۆناغی ئامادەیی بە هەردوو لقی زانستی و وێژەیی بۆ خولی یەکەم لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) ڕاگەیاند، و جەختیکردەوە کە ٢٧٥ قوتابی پلەی تەواویان لە لقی زانستی بەدەستهێناوە.

وەزارەتی پەروەردە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ "وەزیری پەروەردە، عەبدولکەریم عەبتان جبوری، ئەمڕۆ ئەنجامەکانی ئەزموونە گشتییەکانی خوێندنی ئامادەیی بە هەردوو لقی زانستی و وێژەیی بۆ خولی یەکەم لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) ڕاگەیاند"، و جەختیشی کردەوە کە "ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بەرهەمی ساڵێکی خوێندنی پڕ لە بەخشین و دیسپلینە، کە سەرکەوتنەکەی بە هاوکاری و هەوڵی کۆمەڵایەتی خێزانی پەروەردەیی و لایەنە پشتیوانەکان هاتۆتە دی."

وەزیر، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە جەختیکردەوە کە "ژمارەی قوتابیانی لقی زانستی کە کۆی نمرەی تەواویان (٧٠٠) بەدەستهێناوە گەیشتووەتە (٢٧٥) قوتابی کوڕ و کچ، لە کاتێکدا (٢٧٤) قوتابی کوڕ و کچ کۆی نمرەی (٦٩٩)یان بەدەستهێناوە، و سێ قوتابیش کۆی نمرەی (٦٩٨)یان تۆمارکردووە. بەڵام لە لقی وێژەیی، سێ قوتابی کچ کۆی نمرەی (٦٨٤)یان بەدەستهێناوە، و یەک قوتابی کچ نمرەی (٦٨٢)ی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا دوو قوتابی کچ کۆی نمرەی (٦٨٠)یان بەدەستهێناوە."

ستایشی هەوڵەکانی "بریکارەکانی وەزارەت، و لیژنەی هەمیشەیی ئەزموونە گشتییەکان، و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، و لیژنە لاوەکییەکان، و ئیدارەی سەنتەرەکانی پشکنین (کۆنترۆڵ)، و پشکنەران، و تەواوی کادیرانی پەروەردەیی و کارگێڕی و تەکنیکی لە بەغدا و پارێزگاکان و نوێنەرایەتییەکان کرد، وەک پێزانینێک بۆ ئەو کارە پیشەیییە تۆکمەیەی پێشکەشیان کرد کە بووە هۆی ئەنجامدانی ئەزموونەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانیان بە وردییەکی بەرزەوە."

پێزانی خۆی دەربڕی بۆ "پشتیوانی بەردەوامی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی بۆ سەرکەوتنی ساڵی خوێندن و پرۆسەی ئەزموونەکان"، و دەربڕینی "پێزانینی خۆی بۆ سەنتەری نیشتمانی بۆ وەرچەرخانی دیجیتاڵی و ئەو وەزارەت و دامەزراوانەی کە بەشداربوون لە بەدیهێنانی ئەم شایستە دیارەدا."

لە کۆتاییدا جبوری پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکان کرد بۆ "ئەو باڵادەستییەی بەدەستیانهێناوە، و سوپاسی خۆی ئاراستەی بەخێوکەرانی قوتابیان کرد بۆ ڕۆڵیان لە بەدواداچوونی ڕۆڵەکانیان لە سەرانسەری ساڵی خوێندندا، و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ هەمووان خواست لە ڕێڕەوی زانستییاندا."