بەغدا - INA

وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتی بەڕێخستنی شەمەندەفەرەکانی بۆ کەربەلای پیرۆز بە مەبەستی خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لێ بێت) ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسنینی عێراق، مەککی جابر ناسر، لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "پشتپەست بە ڕێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە، وەهب حەسەنی، بۆ خستنەگەڕی تەواوی هێز و هەوڵەکانی کۆمپانیاکە لە چوارچێوەی پلانی ئۆپراسیۆنەکانی سەردانی ئەربەعیندا، لە ۲٦ی تەممووزی ۲۰۲٦ەوە ۱٤ شەمەندەفەر دەخرێنە کار."

ڕوونکردشیەوە کە: "جوڵەی شەمەندەفەرە بەڕێکەوتووەکان لە ۲٦ی تەممووز لەسەر تەوەرەی بەغدا – کەربەلا دەبێت، و لە ۳۱ی تەممووز لەسەر تەوەرەی بەسڕە – کەربەلا، و لە ۲ی ئاب لەسەر تەوەرەی سوق ئەلشیووخ – ناسریە – کەربەلا دەبێت، لە کاتێکدا گەشتەکان لەسەر تەوەرەی دیوانیە – کەربەلا لە ۳ی ئابەوە دەست پێ دەکەن."

زتیشی: "ئەمساڵ کارپێکردنی هێڵی دووئاڕاستەی بەغدا – کەربەلا بەخۆیەوە دەبینێت، کە ئەوەش ڕێگە بە جوڵەی هاوكاتی شەمەندەفەرەکان لە هەردوو ئاڕاستەکەدا دەدات بەبێ پێویستی بە وەستان بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی شەمەندەفەرەکانی لای بەرامبەر، کە ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر ڕەوانیی کارپێکردن، پابەندبوون بە خشتەی گەشتەکان و زیادکردنی ژمارەی گەشتەکان بۆ خزمەتکردنی زیارەتکاران."