بەغدا - INA

سەرۆکی دەستەی کاتیی یانەی وەرزشیی کەربەلا، عەممار عەبدولزەهرە خەفاجی، ڕایگەیاند کە دەستەی کارگێڕیی یانەکە دەستیکردووە بە تاوتوێکردنی مەرجەکانی قۆناغی داهاتوو، کە لە سەرووی هەمویانەوە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی ڕاهێنەرە مەقدۆنییەکە و تەواوکردنی مەرجەکانی مۆڵەتپێدانی یانەکەیە بەپێی ڕێنماییەکانی لیژنەکانی مۆڵەتپێدانی تایبەت بە خولی ئەستێرەکانی عێراق.

خەفاجی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "ئەو ئەرکەی لەبەردەم دەستەی کاتیدایە ئاسان نییە، بەلەبەرچاوگرتنی کورتیی ماوەی نێوان قۆناغی ئامادەکاری و دەستپێکردنی کێبەڕکێکانی خولەکە." جەختیشی کردەوە کە کارگێڕی کاردەکات بۆ تەواوکردنی هەموو مەرجەکانی پێکهێنانی تیمی لەبار بۆ نوێنەرایەتیکردنی پارێزگای کەربەلای پیرۆز، بەشێوازێک کە بگونجێت لەگەڵ پێگە وەرزشی و جەماوەرییەکەیدا.

ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "یانەکە نوێنەرایەتیی ڕووکاری وەرزشیی پارێزگای کەربەلای پیرۆز و ناوچەی فوراتی ناوەڕاست دەکات لە خولی ئەستێرەکاندا،" ئاماژەی بەوەش کرد کە کارگێڕی بەنیازە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەستەی ڕاهێنەرانی نوێ دەستنیشان بکات، سەرەڕای بانگهێشتکردنی یاریزانانی وەرزی ڕابردوو و هەوڵدان بۆ بەستنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانانی پیشەگەر (موحته‌رف) بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیمەکە.

خەفاجی ئاماژەی بەوەش دا کە: "دەستەی کاتی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارێزگاری کەربەلای پیرۆز، نەسێف جاسم خەتتابی، وەک پشتیوانیکاری سەرەکیی یانەکە ساز دەکات، بۆ تاوتوێکردنی هێڵە گشتییەکانی قۆناغی داهاتوو و دابینکردنی هۆکارەکانی سەرکەوتن،" جەختیشی کردەوە کە پشتیوانیی مادی و مەعنەوی دوو کۆڵەکەی سەرەکین بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی یانەکە لە وەرزی داهاتوودا.