بەغداد - INA
دادگای کەتنەکانی ناسریە، ئهمڕۆ سێشەممە، سزای بەندکردنی توندی بەسەر بەڕێوەبەری موڵکوداراییەکانی شارەوانیی ناسریە و هاوسەرەکەیدا سەپاند بە تۆمەتی دەستکەوتی ناڕەوا.
ئەنجومەنی داوەری لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت:"دادگای کەتنەکانی ناسریە سزای بەندکردنی توندی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەسەر بەڕێوەبەری موڵکوداراییەکانی شارەوانیی ناسریە و هاوسەرەکەیدا سەپاند، بەهۆی تاوانی دەستکەوتی ناڕەوا و زۆربوونی سامانەکەیان بە شێوازێکی نەیاسایی."
راشیگەیاند: "سزادراوەکە پۆستی بەڕێوەبەری موڵکوداراییەکانی شارەوانیی ناسریەی هەبووە، لە کاتێکدا هاوسەرەکەی وەک فەرمانبەر لەگەڵیدا لە بەشی ڕێکخستنی شارەکان لە هەمان فەرمانگە کاری کردووە."
ئاماژەی بەوەش داوە: کە "سزاکە بەپێی بڕگەکان لە ماددەی 19 / سێیەم لە یاسای دەستەی دەستپاکی و دەستکەوتی ناڕەوا ژمارە 30ی ساڵی 2011 و بە بەڵگەی ماددەکانی بەشداریکردن (47، 48، 49) لە یاسای سزاکاندا دەرچووە."
