بەغداد - INA

ئەنجومەنی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، ئه‌مڕۆ سێشەممە، بڕیاری دا دەوامی فەرمی رۆژی چوارشەممە بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حەسەنی موجتەبا (س) ڕابگرێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگاکە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "ئەنجومەنی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەن حسێن عیساوی، لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا کە ئه‌مڕۆ سێشەممە بەڕێوە چوو، بڕیاری دا دەوامی فەرمی بۆ بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 22/7/2026 ڕابگرێت."

رونیشیكردەوە: "ئەمەش بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حەسەنی موجتەبا (سەلامی خوای لەسەر بێت) هاتووه‌."