بەغدا – INA

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، دووپاتی کردەوە کە تا کۆتایی مانگی تەممووز پلەکانی گەرما ناگەنە ٥٠ پلەی سیلیزی و تێبینیکردنی دابەزینێکی ڕێژەیی لە کەشوهەوادا دەکرێت.

دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ "ڕۆژانی داهاتووی ئەم مانگە بە شێوازێکی جیاواز تێبینیکردنی دابەزینی پلەکانی گەرما دەکەن، و ئەگەری ڕوودانی شەپۆلێکی گەرمای بەهێز یاخود گەیشتنی پلەکانی گەرما بە ٥٠ پلە تا کۆتایی مانگی تەممووزی ئێستا بە لانی کەمەوە بەدوور دەزانرێت."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌، "جووڵەی با بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا بەردەوام دەبێت، کە لە کاتەکانی ڕۆژدا لەگەڵ چالاکییەکی سووکدا دەبێت بۆ زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات، لە کاتێکدا لە شەواندا هێمن دەبێتەوە."

دەستەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "شەپۆلی خۆڵ بارین بە گوڕی سووک تا مامناوەند هاوڕێیەتی جووڵەی با دەکات."