بەغدا – INA
فەرهاد ئەترۆشی، جێگری سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنەران و شێخ هەمام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقی، جەختیان لەسەر پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەت و دەسەڵاتەکانی دادوەری و چاودێری لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه،"فەرهاد ئەترۆشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە هاوڕێیەتی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ شێخ هەمام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقی کۆبووەوە، و تێیدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی گۆڕەپانی عێراق، و بەڕێوەچوونی کارەکانی دامەزراوەی یاسادانان و ئەنجامدانی ئەرکە نیشتمانی و دەستوورییەکانی کرا."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه "هەردوولا جەختیان لەسەر پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەت و دەسەڵاتەکانی دادوەری و چاودێری کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕیدا، بە جۆرێک کە بەشداربێت لە پاراستنی سامانی گشتی و بەهێزکردنی سەقامگیری، و یەکخستنی دیدگاکان لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و هێنانەدی خواستەکانی هاووڵاتییان."

