نێودەوڵەتی – INA
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ، کوژران و بێسەروشوێنبوونی ٤ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی سەربازێکی دیکەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران لە ئوردن و باکووری عێراق ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە تێیدا هاتووه، دوێنێ گیانلەدەستدانی دوو سەربازی ئەمریکی و بێسەروشوێنبوونی سەربازێکی دیکەی لە ئوردن ڕاگەیاندبوو، بەهۆی هێرشێکی ئێران کە لە ۱۷ی تەممووزدا ڕوویدابوو. ئاماژەی بەوەش کردووە کە "دوای پرۆسەیەکی گەڕانی ورد، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا ڕوفاتێکی نەناسراویان لە شوێنی ڕووداوەکە لە کاتژمێرەکانی پێشتری ئهمڕۆدا دۆزیوەتەوە، و تا ئێستاش پرۆسەی پشکنینی ڕوفاتەکە بەردەوامە بۆ دڵنیابوونەوە لە ناسنامەکەی."
ههروهها ئهوهیش هاتووهكه، "لە ڕووداوێکی جیاوازدا، سەربازێکی ئەمریکی لە باکووری عێراق لە ۱۸ی تەممووزدا کوژرا لە کاتی پرۆسەی تەقاندنەوەی کۆنترۆڵکراوی تەقەمەنییە نەتەقێنراوەکانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری یەکئاراستەی ئێرانی کە پێشتر خرابووە خوارەوە، هەروەها سەربازێکی دیکە بە سووکی بریندار بوو کە تا ئێستا چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت."
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش داوە کە دەشارێتەوە، لەوانەش ناسنامەی شەڕکەرە بێسەروشوێن و کوژراوەکان، وەک ڕێزگرتنێک لە خێزانەکانیان لە سەردەمی پرۆسەی ئاگادارکردنەوەیاندا.



