نێودەوڵەتی – INA

تۆڕی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گلۆپی سەوزی بۆ شانشینی عەرەبستانی سعودیە هەڵکردووە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.

تۆڕی CNN، بە پشتبەستن بە بەڵگەنامە و سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاندووە کە "ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕەزامەندیی سەرەتایی داوەتە شانشینی عەرەبستانی سعودیە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، لە هەنگاوێکدا کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئاشتییانەی شانشینەکەوە دێت، بەپێی ئاژانسی ڕیا نۆڤۆستی".

تۆڕەکە ڕوونیشی کردووەتەوە، "ڕێککەوتنەکە، بە شێوازە ئێستایەکەی، هیچ ڕێکار یان گەرەنتییەکی نێودەوڵەتی لەخۆناگرێت بە ئامانجی ڕێگریکردن لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی."