عەممان – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، ڕایگەیاند کە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە عەممان بانگهێشت کردووە و نامەیەکی فەرمیی ناڕەزایەتییان پێشکەش کردووە.
فوئاد مەجالی،وتەبێژی فەرمی وەزارەتەکە،لە بەیاننامەیەکدا کە هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند : وەزارەتەکە داوای لە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئێران کردووە نامەیەکی ڕوون و ئاشکرا بگەیەنێتە وڵاتەکەی بۆ ئەوەی دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشەکان بۆ سەر شانشینی ئوردن بهێنن.
مەجالی،جەختی لەوە کردەوە کە "
ئەمن و ئاسایشی ئوردن و سەلامەتی هاووڵاتییانی هێڵی سوورن و نابێت دەستدرێژی بکرێتە سەریان، هەروەک داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەو لێدوانە هاندەرانەی کرد کە ئوردن قبوڵیان ناکات.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: وەزارەتی دەرەوەی ئوردن بە توندی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانەی ئێران دەکات کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی شانشینەکە و بەزاندنێکی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
سەبارەت بە هەڵوێستی ئوردن بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ، وتەبێژەکە ووتیشی : ئوردن ئەو دەستدرێژییانەش سەرکۆنە دەکات کە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی عەرەبی دەکەنە ئامانج، و ئوردن بە تەواوی هاوسۆز و پشتیوانیان دەبێت لە هەر هەنگاوێک کە بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییان و دانیشتووانەکەیان دەیگرنە بەر.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا،
مەجالی ،روونیکردەوە کە ئوردن بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری سەرجەم ئەو هەنگاوانەی کە لەبەردەستن و پێویستن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییانی و ئاسایش و سەروەرییەکەی.
