بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرهاد ئەترووشی ،جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، فەرمانیدا بە بانگهێشتکردنی پارێزگاری بەغدا و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو پێوەرانەی کە پەیڕەو دەکرێن لە گۆڕینی سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و ئەو دەستانەی سەر بە ئەوانن.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: "فەرهاد ئەترووشی "جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سەرۆکایەتی بەشێکی دانیشتنی پەرلەمانی کرد،بە مەبەستی تاوتوێکردنی داواکارییەکانی ئەندامانی ئەنجومەن سەبارەت بە دامەزراندنی دەرچووانی کۆن و یەکەمەکان بەپێی یاسا بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانیان،و هەروەها دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان، و داواکاری بۆ بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بە سەرجەم ناونیشان و پلە وەزیفییەکانیانەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە : جێگری سەرۆکی ئەنجومەن،فەرمانیدا بە بانگهێشتکردنی پارێزگاری بەغدا و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە لیژنەکە و پارێزگاکانی ناڕێکخراو لە هەرێم، بۆ زانینی ئەو پێوەرانەی کە پەیڕەو دەکرێن لە گۆڕینی سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و ئەو دەستانەی سەر بەوانن.