وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و تاوتوێی جێبەجێکردنی چوارچێوەی ڕێککەوتنێکیان کردووە بە نێوەندگیری ئەمەریکا کە لە 26ی شەش لەلایەن ئیسرائیل و لوبنانەوە واژۆکرابوو بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێکانیان.
تۆمی پیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ڕوبیۆ "دەستخۆشی لە بوێری حکومەتی لوبنان کرد، بە سەرکردایەتی سەرۆک عەون، بۆ هەوڵە یەکلاکەرەوەکانیان بۆ وەرگرتنەوەی سەروەری لوبنان، چەکداماڵینی (حزبوڵڵا) و هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی تیرۆریستی، و هەنگاونان بەرەو ئاشتی".

