بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا بە هەڵوەشاندنەوەی دەستنیشانکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەت و جێگرەکانی.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا بە هەڵوەشاندنەوەی دەستنیشانکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەت و جێگرەکانیدا، هاوکات ڕاسپاردەیەکیشی ئاراستەی حکومەت کرد بۆ ئەوەی ئیدارەدانی ئەنجومەنەکە ڕادەستی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکە بکرێت وەک (سەرۆکی بەتەمەن).
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : پەرلەمان دەنگیدا بە زیادکردنی بڕگەیەک بۆ خشتەی کارەکانی ئەویش (خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەبارەت بە شەهیدبوونی ماسیگرەکە لە پارێزگای بەسڕە).
پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەن، دەستپێکردبوو.

