بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی ڕایگەیاند، بەرپرسێکی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای بەغدایان دەستگیرکردووە، بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی کارەبایی کە بەهایان نزیکەی چوار ملیار و نیو ملیار دینارە.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: تیمێکی وردبین و لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و ڕەوانەی وەزارەتی کارەبایان کردووە، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە بەرپرسی کۆگاکانی سەر بە لقی دابەشکردنی ڕەسافە، دەستی بەسەر (کابڵ)دا گرتووە بە بەهای (4,406,000,000) چوار ملیار و چوارسەدو شەش ملیۆن دینار.
دەستەکە روونیشیکردەوە کە تۆمەتبارەکە بە هاوکاری دوو لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان ئەو کەلوپەلانەی بە تاڵان بردووە.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە : هەڵمەتەکە لەسەر بنەمای بڕیارێکی دادوەری لەلایەن دادوەری دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندییەوە ئەنجامدراوە، بەپێی مادەی (315)ی یاسای سزادان،دوای ئەوەی یاداشتی فەرمیی دەستبەسەرداگرتن ئامادەکرا و تۆمەتبارەکە ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند کرا، دادوەر بڕیاریدا بە دەستبەسەرکردنی لەسەر دۆسیەکە بەمەبەستی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان.

