بەغدا – INA

عەلی فالح زەیدی،سەرۆک وەزیران و شاندی باڵایی، سەردانە فەرمییەکەیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتایی پێ هێنا، کە پێنج ڕۆژی خایاند و لە ڕێکەوتی 13 تاوەکو 17ی تەمموزی 2026.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ (INA) ناردوویەتی و تیایدا ئاماژەی بەوە کردوە : سەردانەکە خۆی لە دەستپێکردنی پڕۆسەی هاوبەشی ئابووریی گشتگیر و هەمەچەشن کە پشتیوانی لە ئابووریی عێراق دەکات بینیەوە،و هەلی وەبەرهێنان فراوان دەکات،و بازاڕی کاری ناوخۆیی دەبووژێنێتەوە،و پشتیوانی لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکان دەکات،هەروەها عێراق توانادار دەکات دەروازەی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو بکاتەوە و تواناکانی بەرهەمهێنان و پاڵاوتن بەرز بکاتەوە.

🔻گرنگترین وێستگە و ئەنجامەکانی سەردانەکە بوون:

♦️سەردانی کۆشکی سپی لەلایەن عەلی فالح زەیدی ،سەرۆک وەزیران و ئەنجامدانی دیداری دووقۆڵی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ،سەرۆکی ئەمریکا و ڕێککەوتن لەسەر هاوبەشیی ستراتیژیی ئابووریی گشتگیر.

♦️پێشوازیکردن لە نوێنەری تایبەتی سەرۆک ترەمپ، باڵیۆز تۆم باراک.

♦️سەردانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە ئەمنی و سەربازییە دووقۆڵییەکان و درێژەدان بە بەهێزکردنی هاوکاری هەواڵگری.

♦️پێشوازیکردن لە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و تاوتوێکردنی هاوکاری دارایی دولایەنە و چاکسازیی لە کەرتی بانکی.

♦️پێشوازیکردن لە بەڕێوەبەری دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی (DFC) و تاوتوێکردنی فراوانکردنی هاوبەشی لە دارایی و پشتیوانیکردنی ئابووریی دیجیتاڵی.

♦️دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە باڵیۆزانی پێشووی ئەمریکا لە عێراق و پێداچوونەوە بە ئامراز و وێستگەکانی گەشەکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

♦️پێشوازیکردن لە وەزیری دەرەوەی ئوردن لە شوێنی مانەوەی سەرۆک وەزیران و وەرگرتنی بانگهێشتنامەیەک لە شای ئوردن بۆ سەردانیکردنی شانشینی ئوردنی هاشمی.

♦️پێشوازیکردن لە هەریەکە لە سیناتۆر" تێد باد و سیناتۆر توم شیهی" ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیران.

♦️سەردانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە هەردوو ئەنجومەنی پیران و نوێنەران و کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.

♦️دیدار لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیران،سیناتۆر جیم ڕیچ.

♦️دیدار لەگەڵ،مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.

♦️دیدار لەگەڵ ،ڕۆجەر ویکەر،سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییە سەربازییەکان لە ئەنجومەنی پیران،

♦️پێشوازیکردن لە سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی، ئەجای بانگا، و سەرۆکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی، موختار دیۆپ.

♦️سەردانی شاری هیۆستن لە ویلایەتی تێکساس و کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای شیفرۆن.

♦️کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای ئەمریکی کەی بی ئاڕ (KBR).

♦️بەشداریکردن لە هیۆستن لە کۆڕبەندی دیالۆگی ئابووری و وەبەرهێنان کە لەلایەن ژووری بازرگانیی دووقۆڵییەوە ڕێکخرابوو، و ڕاگەیاندنی پلانی پڕۆژەکانی "شاری وزە" لە فاو.

♦️دیدار لەگەڵ ،بەیکەر هیۆستن، هانیوێڵ و وێزەر فۆرد نوێنەرانی کۆمپانیاکانی هالیبەرتۆن،و تاوتوێکردنی هاوبەشی لە پەرەپێدانی کەرتە گشتی و تایبەتەکان لە عێراق.

♦️کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل.

♦️بەشداریکردن لە کۆنفرانسی لوتکەی بازرگانی کە لەلایەن ژووری بازرگانیی ئەمریکاوە ڕێکخرابوو.

♦️کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکانی ئەیچ کەی ئێن، جی ئی ڤێرنۆڤا، فانتێف، گووگڵ و کۆمێرس.

♦️سەرپەرشتیکردنی واژۆکردنی ٤٨ ڕێککەوتنامە و یاداشتی لێکتێگەیشتن و هاریکاریی ئابووری لەنێوان کەرتی گشتی و تایبەتی عێراق و کەرتە جیاوازەکانی نەوت، پیشەسازی، تەکنەلۆژیا و دارایی ئەمریکا.

♦️دیدار لەگەڵ کریستۆفەر ڕایت ،وەزیری وزەی ئەمریکا.

♦️پێشوازیکردن لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ستارلینک.

♦️پێشوازیکردن لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێکسێلێرێت ئینێرجی.

♦️پێشوازیکردن لە نوێنەرانی هاوپەیمانی کۆمپانیاکانی بریتش پترۆلیۆم و کۆنۆکۆ فیلیپس.

♦️پێشوازیکردن لە نوێنەرانی بانکی جی پی مۆرگان.

♦️سەرپەرشتیکردنی ڕێککەوتنی بانکی ناوەندیی عێراق و گەنجینەی ئەمریکا لەسەر گەڕانەوەی (7) بانکی عێراقی بۆ کارکردن لە ڕێگەی کەناڵی پەیوەندییە بانکییە دەرەکییەکان.

♦️سەرپەرشتیکردنی واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و لایەنی سووری سەبارەت بە دامەزراندنی بۆڕییەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو لە دەریای ناوینەوە بەناو بەندەرەکانی سووریادا.

♦️پێشوازیکردن لە کریستالینا جۆرجیڤا،بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.

♦️پێشوازیکردن لە نوێنەران و ئەندامانی کۆمەڵگەی عێراقی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ویلایەت و شارە جیاوازەکانەوە،لەگەڵ بازرگانان،و وەبەرهێنەرانی عێراقی و خوێندکارانی بەخشراو.