بەدواداچوون-INA
بەرگریی شارستانیی غەززە و سەرچاوەیەکی پزیشکی ڕایانگەیاند، 11 کەس شەهید بوون،کە لەنێویاندا سێ منداڵ و دایک و باوکیان هەن، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانی،خێزانێکی پێنج کەسی -کە لە سێ منداڵ و دایک و باوکیان پێکهاتبوون شەهید بوون، کاتێک فڕۆکەکانی ئیسرائیل شوقەیەکی نیشتەجێبوونیان لە باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە کردە ئامانج.
مەحموود بەسەل، وتەبێژی بەرگریی شارستانی ڕایگەیاند: تاکە کەسی ڕزگاربووی ئەو خێزانە منداڵێک بوو کە لە کاتی ڕوودانی هێرشەکەدا لە ماڵەوە نەبووە و نەخۆشخانەی شیفاش پشتڕاستیکردەوە کە تەرمی ئەو پێنج ئەندامەی خێزانەکەیان وەرگرتووە.

