بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،سوپای ئێران ڕایگەیاند،لە وەڵامی ئەو هێرشانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی ئەنجامی دەدات، دوو بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە کوێت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی کراونەتە ئامانج.

سوپای ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشی بەرفراوانیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ئەنجامداوە و کۆگایەکی تەقەمەنی سوپای ئەمریکایان لە بنکەی ئەدیرع و سیستەمی ڕاداری پاتریۆت و ڕاداری چاودێریی ئاسمانییان لە بنکەی ئاسمانیی ،عەلی سالم ،لە کوێت کردووەتە ئامانج.