بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەریق یەکەمی روکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا،سەرۆک ئەرکانی سوپا،بە یاوەریی شاندێکی سەربازیی باڵا گەیشتە پارێزگای کەربەلای پیرۆز، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پلانی ئەمنیی تایبەت بە زیارەتی چلەی ماتەمینی.

وەزارەتی بەرگری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە : کە فەریق یەکەمی روکن،عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپا،بە یاوەریی شاندێکی باڵای سەربازیی گەیشتە پارێزگای کەربەلای پیرۆز.

وەک ڕاگەیەندراوەکە خستۆتیە ڕوو : ئەم سەردانە بەمەبەستی چاودێریکردنی پلانی ئەمنی تایبەت بە زیارەتی چلەی ماتەمینی ئەنجامدراوە.