ئیتالیا ئاستی ئامادەباشی بۆ (هۆشداری سوور)لە 14 شاردا راگەیاند،ئەمە لە کاتێکدایە شەپۆلێکی گەرمی کیشوەری ئەورووپای گرتووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا لە هۆشدارییەکدا ڕایگەیاند کە
بەرز بونەوەی پلەی گەرمی مەترسی بەپەلەن، بەتایبەتی بۆ بەساڵاچووان، و کۆرپەکان و ئەو چینانەی کە زیاتر بەهۆی گەرماوە هەستیارن.
ئیتالیا سیستەمێکی سێ قۆناغی بۆ هۆشداری پەیڕەو دەکات: لەوانە زەرد بۆ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، و پرتەقاڵی بۆ مەترسیی ئەگەردار، و سووریش کە واتای ئەوەیە گەرما بووەتە هەڕەشە بۆ سەر تەندروستی هەموو هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی.
لە لایەکی دیکەوە، ئامارە فەرمییەکان لە 7 وڵاتی ئەورووپادا دەریانخستووە کە شەپۆلی گەرمای مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، نزیکەی 14 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان زیاتر لە ڕێژەی ئاسایی تۆمارکراوە. جگە لەوەش، نزیکەی 2200 حاڵەتی گیانلەدەستدانی دیکەش لەلایەن ئۆفیسی کەشناسیی بەریتانیاوە لە نێوان 18 بۆ 28 ی هەمان مانگدا تۆمارکراون.
ئامارەکان هێشتا سەرەتایین و پێشبینی دەکرێت بە هاتنی زانیاریی نوێ، ڕێژەکە زیاتر بەرز ببێتەوە.
سەرچاوە: Adnkronos



