بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، بەمەبەستی دەربڕینی پرسەو سەرەخۆشی بە شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری دەوڵەتی قەتەر، بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئالسانی باوکی میر ، گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە "عەلی فالح زەیدی"سەرۆک وەزیران، بۆ دەربڕینی هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشی بە شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی،میری دەوڵەتی قەتەر، بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئالسانی باوکی، گەیشتووەتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
