بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی،ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی دەکات کە پلەکانی گەرما دابەزینێکی کەم بەخۆییەوە ببینێت.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: سبەی دووشەممە،ئاسمان لە سەرانسەری وڵات ساماڵ دەبێت،و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەکانی باکووریش نزیکەی هەمان پلەکانی ئەمڕۆ دەبن.

هەروەک بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی دووشەممە لە پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە پێشبینی دەکات:

لە دهۆک 40 پلەو لە سلێمانی و هەولێر 42 پلەو لە کەرکووک 45 پلەو لە نەینەوا 44 پلەو لە ئەنبار 45 پلەو لە بەغدا،و سەڵاحەدین و کەربەلا و دیالە و بابل و واست و دیوانییە و نەجەفی ئەشرەف: 46

پلەو لە موسەننا 47 و لە زیقار و میسان و بەسڕە 48 پلەی گەرمی دەبێت .

وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، ئاسمان لە سەرانسەری وڵات ساماڵ و گەرم دەبێت، و پلەکانی گەرماش لە هەندێک ناوچەکانی باشوور کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووریش نزیک دەبنەوە لە هەمان پلەکانی پێشوو.

لە کۆتاییدا ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە،ئاسمان لە سەرانسەری وڵات ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو تر لە سەرانسەری وڵات.