فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، شەپۆلی حەوتەمی هێرشەکان بۆ سەر ئێران کۆتایی هات.
سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا کە لە پێگەی خۆی لە ئێکس بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتی،"فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا بۆ حەوتەمین شەوی یەک لە دوای یەک هێرشەکانی لە دژی ئێران ئەنجامدا."
سینتکۆم ڕاشیگەیاند" ئامانج لە هێرشەکان لاوازکردنی زیاتری توانا سەربازییەکانی ئێرانە و ئێران باجی هێرشەکانی ئەم دواییانە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان دەدات."
ڕۆژی پێشتر لە بەیاننامەکەدا سینتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە کە زیاتر لە 50 هەزار ئەندام و سەبازی ئەمەریکایی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون و لە ئامادەباشیدان،"

