بەغداد - INA - عودەی عەبادی

دەزگای وۆرکشۆپی ڕۆشنبیری لە سەنتەری ڕۆشنبیری بەغدادی، پێشوازی لە دەستەیەکی بژاردە لە ئەدیبان، ڕەخنەگران و ئەکادیمیستان کرد، کە تێیدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵی سەرەکی ئەدیب وەک پردێک بۆ پەڕینەوە لە نێوان ڕابردوو و داهاتوودا.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: دەزگای وۆرکشۆپی ڕۆشنبیری لە هۆڵی (جەواد سەلیم)، لەژێر ناونیشانی (ئەدیب پارێزەری یادەوەری و بنیاتنەری داهاتوو)، میوانداری کۆمەڵێک ئەدیب، ڕەخنەگر و ئەکادیمیستی کرد، ئەمەش لە ناو ئامادەبوونێکی بەرچاوی ئەدیبان، ڕۆشنبیران و توێژەرانی بواری ڕۆشنبیری و مەعریفیدا بوو، کە تێیدا ڕۆڵی جەوهەری ئەدیب وەک پردێک لە نێوان ڕابردوو و داهاتوودا خرایە ڕوو.

ئه‌وه‌یش هاتووه‌ کە لە سەرەتای دانیشتنەکەدا، کە لەلایەن ڕۆماننووس کازم شوێلی-یەوە بەڕێوەبرا، پێداچوونەوە بەو ڕۆڵە تەوەرەییەدا کرا کە ئەدیب دەیگێڕێت وەک پردێک لە نێوان ڕابردوو و داهاتوودا.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش وتی: "بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەدەب تەنها هۆکارێکی کات بەسەربردن یان ڕازاندنەوەی وشەکان نییە، بەڵکو دەفرێکە بۆ پاراستنی یادەوەری بەکۆمەڵ ، و ئامرازێکی کاریگەرە لە داڕشتنی هۆشیاری و داڕشتنی دیدگای داهاتوو بۆ کۆمەڵگاکان، بەتایبەتی لە قۆناغەکانی گۆڕانکاری و وەرچەرخاندا."

هاوکت ڕەخنەگران لە سەرنج و مداخەلە جیاوازەکانیاندا باسیان لە چەمکی "یادەوەری ئەدەبی" کرد وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی لە پڕۆژەی داهێناندا، و ئاماژەیان بەوە دا کە "ئەدیبی هاوچەرخ لەبەردەم تەحەددییەکی دوولایەنەدایە؛ کە بریتییە لە تێگەیشتن لە کەلەپوورە ڕۆشنبیرییەکەی و شیکردنەوەی دەقەکانی، و لە هەمان کاتدا کرانەوە بەڕووی ئاسۆکانی نووسینی نوێدا کە هاوتەریب بێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەمی دیجیتاڵی و تەکنیکە نوێیەکانی گێڕانەوەدا (سەرد)."

ڕوونی کردەوە کە قسەکەران هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەدەبی ڕاستەقینە ئەو ئەدەبەیە کە قووڵایی خۆی لە مورووس و کەلەپوورەوە وەردەگرێت، و بە بوێرییەوە بەرەو تاقیکردنەوەی شێوازی دەربڕینی داهێنەرانە هەنگاو دەنێت، بە شێوەیەک کە بیکاتە گوتارێکی زیندووی کاریگەر، نەک تەنها دۆکیۆمێنتکردنێکی وشک و بێگیانی ڕووداوەکان.

ئاماژەی بەوەش دا کە لە بەشێکی تری قسەکاندا باسی بەرپرسیارێتی ئەدیب لە سەردەمی قەیرانەکاندا کرا، کە تێیدا ڕۆڵی ئەو وەک پارێزەری ناسنامە و بەرەنگاربووەوەی لەبیرچوونەوە دەردەکەوێت، بە جۆرێک کە توانای پێشکەشکردنی خوێندنەوەی ڕەخنەیی بۆ واقیع و پێشبینیکردنی سیمای داهاتووی هەبێت بە ئامرازی جوانیامێز و مەعریفی بەرز. لەم چوارچێوەیەشدا، ڕەخنەگران چەندین نموونەی ئەدەبی جیهانی و عەرەبییان وەک بەڵگە هێنایەوە کە ئەم ڕۆڵەیان بەرجەستە کردووە، دەستپێکردن لە زەبەلاحەکانی ڕۆمانی عێراقی، تا دەگاتە ئەزموونە نووسینییە هاوچەرخەکان کە بەشداربوون لە نەخشاندنی سیمای هۆشیاری بەکۆمەڵدا.