بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ هەینی،فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە قۆناغێکی نوێی هێرشەکانی دژی ئێران ئەنجام داوە.
فەرماندەیی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا کە ، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە،تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە : کە کاتژمێر 3 ی دوای نیوەرۆی رۆژی هەینی بە کاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، زنجیرەیەک هێرشیان دژی ئێران ئەنجام داوە، ئەمەش بۆ شەوی حەوتەم لەسەریەک.
ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە ئەم هێرشانە ئامانجیان بەردەوامبوونە لە لاوازکردنی تواناکانی سەربازیی ئێران بە ڕاسپاردەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان.
