بەغدا – INA
ئەمڕۆ هەینی،عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران،داوای لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد بەشداری لە گەشەپێدانی کەرتی وزەی عێراق بکەن و کە حکوومەتی عێراق لەو بارەوە بەرنامەیەکی خوازیاری بۆ بەهێزکردنی ئابووری عێراق پەسەند کردووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : ئەمڕۆ هەینی ،عەلی فالح زەیدی،سەرۆک وەزیران،لە شوێنی مانەوەی لە واشنتۆنی پایتەخت، پێشوازی لە کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : لە دیدارەکەدا تاوتوێی ڕێگاکانی هاوکاری هاوبەش لە بوارەکانی وزە، و پلانەکانی حکوومەت بۆ بەهێزکردنی تواناکانی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو،و پاڵاوتن و بەرهەمە نەوتییەکان، و هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەم بوارە ئابوورییە بنەڕەتییانەدا کرا.
بەگوێرەی ناوەرۆکی بەیاننامەکە : سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند: حکوومەت بەرنامەیەکی خوازیاری بۆ بەهێزکردنی ئابووری عێراق لە ڕێگەی هاوبەشیی درێژخایەن لەگەڵ ئابوورییە گەورەکانی جیهان،و بەتایبەتی ئەمریکا پەسەند کردووە.
جەختیشی لەسەر پێویستی بۆ تەکنەلۆژیا و گەشەپێدانی خێرا کردەوە، بۆ کورتکردنەوەی کات لە بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەدا.
هەروەک دووپاتیکردەوە : لەسەر بانگهێشتکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ بەشداریکردن لە گەشەپێدانی کەرتی وزەی عێراق و وەبەرهێنان لە بوارەکانی کانزاکان، لەگەڵ پڕۆژەی دروستکردنی شاری وزە لەسەر کەناراوەکانی نیمچەدوورگەی فاو و لەسەر درێژایی ڕێگای گەشەپێدان.
لە بەرامبەردا، وەزیری ئەمریکی جەختی لەسەر پاڵپشتی حکوومەتەکەی بۆ هەنگاوەکانی گەشەپێدانی عێراق و بانگهێشتکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردەوە کە ئامادەییان بۆ کارکردن لە عێراق دەربڕیوە، هەروەک جەختی لەسەر پاڵپشتی هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کۆنترۆڵکردنی چەک بەدەست دەوڵەت و پلانەکانی فراوانکردنی وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی غاز و کۆتاییهێنان بە سوتاندنی غاز کردەوە.



