بەغدا – INA
ئەمڕۆ هەینی،وەزارەتی ناوخۆ ،ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵدا توانیویانە ڕێگری لە قاچاخچێتی و هێنانی زیاتر لە 16 تۆن مادەی هۆشبەر بۆ ناو عێراق بکەن.
عەمید عەباس بەهادلی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان،هەوڵێکی زۆر دەدات بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەندامانی دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
وتیشی: بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ماوەی سێ ساڵدا توانیویەتی ڕێگری لە هاتنی زیاتر لە 16 تۆن مادەی هۆشبەر بۆ ناو عێراق بکات، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری عێراق کە تا ئەمڕۆ نزیکەی 400 حوکمی لەسێدارەدان و 1500 حوکمی زیندانی هەتاهەتایی دەرکردووە،ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2022ەوە تەنها 7 حوکمی لەسێدارەدان و 225 حوکمی زیندانی هەتاهەتایی دەرچووبوو، کە دەسکەوتێکی گرنگە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد : بەڕێوەبەرایەتییەکە 38 خاڵی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ناوچەکە هەیە، هەروەها 67 ئۆپەراسیۆنی لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق ئەنجامداوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا ،باهدلی ، ئەوەی خستەڕوو کە هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە قۆناغی ڕێگریکردن لە هاتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە گوازراوەتەوە بۆ قۆناغی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ، لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دەرەوەی عێراق.

