بەغدا – INA
سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائییەکان لە عێراق و جیهان کرد بەبۆنەی "جەژنی پڕۆنایا" .
زەیدی لە پۆستێکدا لە پهیجی تایبهتی خۆی لهسهر پلاتفۆرمی (X)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دوای خۆی بڵاویكردهوه، ڕایگەیاند: "بەبۆنەی (جەژنی پڕۆنایا)وە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە سابیئەی مەندائییەکان لە عێراق و جیهان دەکەم، لە خودای گەورە داواکارم ئەم جەژنەیان بە خێر، ئاشتی و ئارامی بۆ بگەڕێنێتەوە."
سهرۆك وهزیران ئهوهیش نووسیووه كه: "سابیئەی مەندائییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی ڕستەی شارستانیی عێراقن، لە ڕێڕەوی مێژوویاندا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە بنیاتنانی نیشتمان و دەوڵەمەندکردنی کاروانی زانستی، کولتووری و مرۆیی، و عێراق هەمیشە وەک نیشتمانێک دەمێنێتەوە کە باوەش بۆ هەموو ڕۆڵەکانی دەگرێتەوە لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون، دادپەروەری و ڕێزی هاوبەش."
لە کۆتاییدا ئاماژهی بۆ ئهوهیش نووسیووه كه: "پەیمانی خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ پاراستنی هەمەجۆریی عێراق و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان، و بەهێزکردنی بەهاکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە، کە سەرچاوەی هێزە بۆ عێراقە جوانەکەمان."

