نێودەوڵەتی – INA
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەی دی ڤانس، دانی بەوەدا نا کە دابینکردنی ئاسایشی دەریاوانی تەنیا لە ڕێگەی هۆکاری سەربازییەوە کارێکی زۆر قورسە.
ڤانس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هەوڵ دەدەین بارودۆخێک بڕەخسێنین کە تێیدا ئێران پابەند بێت بەوەی نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
وتیشی: "لەگەڵ ئێراندا لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاست هەنگاو دەنێین، هەرچەندە ئەم ڕێگەیە پڕ دەبێت لە ئاڵۆزی"، جەختیشی کردەوە کە "دابینکردنی ئاسایشی دەریاوانی تەنیا بە هۆکاری سەربازی زۆر قورسە، بەهۆی ئاسانیی بەئامانجکردنی کەشتییەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) هەرزانبەهاوە."
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەوانەی ڕەتیدەکەنەوە دانوستان لەگەڵ ئێران بکەن، چاکسازی و چارەسەری واقیعییان پێ نییە و تاکە پێشنیازیان تەنیا بۆردومانی بێبڕانەوە و بێسوودە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "لە ئێستادا لەپێشینەترین کاری ستراتیژیمان بریتییە لە کراوە هێشتنەوەی گەرووی هورمز و دابینکردنی گواستنەوەی ئازادانەی دابینکارییەکانی نەوت و غازی جیهانی."
ڕوونیشیکردەوە کە "سەردەمی دەستوەردانی سەربازی و ناردنی هەزاران سەرباز بۆ گۆڕینی ڕژێمەکان کۆتایی هاتووە، و سوپاکەمان لە جیاتی گەلان بڕیار لەسەر دیاریکردنی چارەنووسیان نادات."
