بەغدا – INA
وەزیری کارەبا عەلی سەعدی وەهیب، جەختی کردەوە کە لەپێشینەترین کاری وەزارەت بریتییە لە خێراکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبا لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "وەزیری کارەبا، ئەندازیار عەلی سەعدی وەهیب، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، پێشوازی لە خاتوو ڤیکتۆریا تایلۆر، بەڕێوەبەری دەستپێشخەریی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵەسی و شاندی یاوەری کرد، لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا."
ههروهها ئهوهیش هاتووهكه: "لە دیدارەکەدا باسی دۆخی کەرتی کارەبا لە عێراق و ئەو تەحەددییە کەڵەکەبووانە کرا کە ساڵانێکە پێوەی دەناڵێنێت، و وەزیر جەختی لەسەر پێویستی گواستنەوە بەرەو چارەسەری خێرا و کردەیی شیاوی جێبەجێکردن کردەوە، کە یارمەتیدەر بن لە چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە بۆماوەییە، هەروەها زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان، پەرەپێدانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردن، و دابینکردنی سووتەمەنی پێویست بۆ کارپێکردنی وێستگەکان."
بەگوێرەی راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه، وەزیری کارەبا جەختی کردووەتەوە کە کاری لەپێشینەی وەزارەت بریتییە لە خێراکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان، چارەسەرکردنی ئەو تەنگژە و گرفتانەی کاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی سیستەمەکە هەیە، و سوودوەرگرتن لە هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیا نوێیەکان، بەشێوەیەک کە ئەنجامی بەرجەستە بەدەستبهێنرێت و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی هەبێت لەسەر ئاستی پێدانی وزەی کارەبا بە هاووڵاتیان.
