بەغداد – INA

سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی، لە باڵەخانەی کۆنگرێس چاوی بە سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، سیناتۆر جیم ڕیتش کەوت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: "سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی لە باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، چاوی بە سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیران، سیناتۆر جیم ڕیتش کەوت."