هەولێر - INA - ئیڤان ناسر
ئەمڕۆ دووشەممە،حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکاندا ڕاگەیاند؛ بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958.
ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "ڕۆژی سێشەممە (14ی تەممووزی 2026) پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958".
ڕوونیشی کردووەتەوە کە "کارکردن لە فەرمانگە خزمەتگوزارییە حکومییەکاندا بە سیستەمی ئێشکگری (خەفارەت) بەردەوام دەبێت".
