دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروث سۆشیاڵ ڕایگەیاند ''گەرووی هورمز کراوەیە.''

سەرۆک ترامپ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند "ئەگەر ئێرانییەکان بیانەوێت یاخود نا گەرووی هورمز کراوەیە و بە کراوەییش دەمێنێتەوە."

هەروەها لە هەمان ڕاگەیاندندا دۆناڵد ترامپ گوتی ''گەمارۆی سەر ئێران دووبارە کارا دەکەینەوە ناهێڵین هیچ کەشتییەکی ئێرانی و کڕیارەکانیان بێنە ناوەوە یان بچنە دەرەوە.''

لە بابەتی پەیوەندیدار بە چۆنییەتی کرانەوەی گەرووی هورمز، سەرۆکی ئەمەریکا پرۆژەی ''پارێزوانی گەرووی هورمز''ی ڕاگەیاند. بۆ ئەو مەبەستەش 20%ی نرخی باری کەشتییەکان دەدرێت بە ئەمەریکا و لە بەرانبەردا سوپای ئەمەریکا ئاساییشی کەشتییەکان دابین دەکات.

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند پرۆژەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.