بەغداد - INA

رۆژی یەکشەممە، هەڵبژاردەی نیشتمانی لاوان یەکەم یەکەی مەشق و ڕاهێنانی خۆی لە چوارچێوەی کەمپە ڕاهێنانەکەیدا، لەسەر یاریگاکانی شاری وەرزشی لە شاری بەسرە دەستپێکرد.

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ :"هەڵبژاردەی لاوان یەکەم یەکەی مەشق و ڕاهێنانی خۆی لە کەمپە ڕاهێنانەکەیدا لەسەر یاریگاکانی شاری وەرزشی لە بەسرە، بە سەرپەرشتی ڕاهێنەر (ئەحمەد سەڵاح) و ستافی ڕاهێنەرانی یاریدەدەر دەستپێکرد، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە کۆتاییەکانی جامی ئاسیای تەمەن ژێر ٢٠ ساڵ."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌:"کەمپە ڕاهێنانەکە تا ٢٤ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، پێش ئەوەی هەڵبژاردەکە ڕووبکاتە وڵاتی تایلاند بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی کۆمەڵەی شەشەم (F)، کە هاوشانی هەڵبژاردەی لاوانی ئێمە، هەریەک لە هەڵبژاردەی تایلاندی ڕێکخەر، ئیمارات و تورکمانستان لەخۆدەگرێت."