نێودەوڵەتی – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی بەهۆی ئەو هێرشانەی کە ئێران کردوویەتە سەر وڵاتی کوێت، ڕەتکردەوە.
فەرماندەیی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند:"پڕوپاگەندەی ئێران ئەمڕۆ بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سێ سەربازی ئەمریکی لە کوێت بەهۆی ئەو هێرشانەی ئێران ئەنجامی داون کوژراون، ئەمەش دووره له راستیهوه،" هاوکات جەختیشی کردەوە کە "هیچ ڕاپۆرتێک نییە کە ئاماژە بە ڕوودانی گیانلەدەستدان یان برینداربوون لە ڕیزی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەکەدا بکات، و دڵنیایی دراوە لە سەلامەتیی سەرجەم کارمەند و ئەندامەکانمان."
